کاتی کۆنکرێتکردنی رێگەکەی وێڵەدەر - وێنە: 964
قۆناغ بە قۆناغ
دانیشتووانی گوندێک لە ئەرکی خۆیان رێگەی گوندەکەیان کۆنکرێت کرد
+964
پێشەوا محەمەد
دانیشتووانی گوندی وێڵەدەر قۆناغی سێیەمی رێگەکەیان کۆنکرێت کرد، بەوەش تا ئێستا یەک کیلۆمەتر کۆنکرێت کراوە و دوو کیلۆمەتریشی ماوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 1.8.2023 دانیشتووانی گوندەکە بە هاوکاری خێرخوازێک کە پارەکەی دابین کردبوو قۆناغی سێیەمی کۆنکرێتکردنیان ئەنجام دا.
بە کۆنکرێتکردنی رێگەکە، سلێمانی و شارباژێڕ بەیەکەوە دەبەسترێنەوە و ئەو فشارە زۆرەی لەسەر تونێلی پێشڕەویشە، کەمدەکرێتەوە.
سەردار حاجی مارف، ئەنجومەنی گوندی وێڵەدەر بە 964ـی راگەیاند، کۆنکرێتکردنی رێگەکە قۆناغ قۆناغ جێبەجێ دەکرێت و سەرجەمیشی بە هاوکاری دانیشتووانی گوند و لایەنە ئیدارییەکان و خێرخوازان کراوە.
گوندی وێڵەدەر سەر بە ناحیەی تانجەرۆیە لە قەزای ناوەندی سلێمانی.