وێنەی پسوڵەئ سزادانەکە. فۆتۆ: پەیجی فازڵ حاجی
لە هەولێر بارهەڵگرێك بە 7 ملیۆن دینار سزادرا
+964
ژووری هه‌واڵ
له یەكیك لە وێستگەكانی كێشكردن (قەپان) لە هەولێر، بارهەڵگرێك بە بڕی 7 ملیۆن و 350 هەزار دینار سزادرا.
ئەمڕۆ سێشه‌ممه 1.8.2023 لە یەکێک لە وێستگەکانی کێشكردنی بارهه‌ڵگره‌كان له هه‌ولێر، رێکاری یاسایی بەرامبەر بارهەڵگرێک گیرایه‌به‌ر، کە سنووری کێشی بە شێوەیەکی زۆر ترسناک بەزاندبوو.
فازل حاجی وته‌بێژپی هاتوچۆی هه‌ولێر، لە هەژماری خۆی له فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه، کێشی بارهەڵگرەکه بە بارەوە گەیشتبووە 109 تۆن، لە کاتێکدا کە بڕی دیاریکراو دەبێت 60 تۆن بێت، واتا 49 تۆنی باری زیادی هه‌بووه، بۆیە سزادرا و بۆ هەر تۆنێكی زیادە بڕی 150 هەزار دنیاری لێ وەرگیراوە.