بڕینی پرچی سەگ وپشیلە ئاسانە؟

+964

شکار رەحیم گەنجێکی تەمەن 28 ساڵی بەهرەمەندی خەڵکی سلێمانییە، چەند ساڵێکە خەریکی گرۆمینە، واتە شووشتن و بڕینی پرچ و رێککردنی نینۆک سەگ و پشیلە و ئاژەڵە ماڵییەکان، ئەم کارەش سەرئێشەی زۆرە، هەندێجار رووگیریشی بۆ دروست دەکات.

کە سەگ و پشیلەت هەبوو بزانە ئەرکی زۆرە، سەرەڕای خواردن و پیاسە و شوێن و خەمی تەندروستی، ئیشت بە جوانکردن و سەرتاشین و رێککردنی تووکەکەشی دەبێت، بەڵام بە پێی ئەزموونی شکار، مامەڵەی سەگ ئاسانترە و پشیلە دوای ئەوەی ئامادەی دەکەن بۆ شووشتن و دەیخەنە حەوزەکەوە، دەبێتە کەسایەتیەکی دیکە و ئەرکەکە قورستر دەکات و هەندێک جار سێ کاتژمێری دەوێت.