کەشوهەوا - 964
لە حاجی ئۆمەران بەهارە و 7 پارێزگای عێراقیش نیوە کوڵی تێپەڕاند
964+
فەرمان سادق
لە گەرمیان پلەی گەرما نیوە کوڵیوە و حاجی ئۆمەرانیش نزمترینە بە 33 پلە، بە گشتی ئاسمان ساماڵە و ئاراستەی با بەرەو باکوری خۆرئاوایە.
لەسەر ئاستی عێراقیش حەوت پارێزگا بەربەستی 50 پلەی تێپەڕاندووە، لە پارێزگای واست و نەجەف 50 پلەیە، لە قادسیە پلەی گەرما گەیشتە 51 پلە، لە بەسرە و میسان و ناسرییە و موسەننا گەیشتە 52 پلە.
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ سێ شەممە 1- 8- 2023
کەش/ بە گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت.
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.
خێراى با / 10 – 20 کم/س
ئاراستەی با / باکوری خۆرئاوا
مەوداى بینین / 8 – 10 کم
سبەی چوارشەممە 2.8.2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت.
پلەکانی گەرما / کەمێک بەرز دەبێتەوە بە بەراورد لە تۆمارکراوی ئەمرۆ.
خێراى با / 15 – 25 کم/س
ئاراستەی با / باکوری خۆرئاوا
مەوداى بینین / 8 – 10 کم
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 43
سلێمانی: 41
دهۆک: 42
کەرکوک: 47
هەڵەبجە: 45
زاخۆ: 43
سۆران: 42
گەرمیان: 49حاجی ئۆمەران: 33
ئامێدی: 38