هاتوچۆ قسە لەسەر رووداوەکە دەکات
“گرفت لە ئیستۆپی بارهەڵگرەکە بووە”
964+
دیلان محەمەد جەزا
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ رووداوێکی هاتوچۆی گەورە لە سلێمانی روویدا کە بارهەڵگرێک حەوت ئۆتۆمبێلی شێلاو شەش برینداری لێکەوتەوە.
عەقید بەهمەن ئەحمەد بەڕێوەبەری هاتوچۆی ناوشار بۆ 964 باسی هۆکاری رووداوەکە دەکات و دەڵێت، رووداوەکە بەهۆی جڵەونەکردن و کەموکوڕی لە ئیستۆپی بارهەڵگرەکە بووە و شەقامەکەش بەجۆرێکە کە هاتنە خوارەی هەیەو لێژە .
دەشڵێت، لەسەر شەقامەکە تاسەیەکی دەستکرد هەیە کە ئۆتۆمبێلەکان خاوی دەکەنەوە لەو کاتەشدا ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و حەوت ئۆتۆمبێلی بچوکی تایبەت و تاکسی شێلاوە.
یەکێک لە ئۆتۆمبێلە کان کە تاواو تێکشکاوە تاکسییە و بە ئەستەم لەلایەن تیماکانی هاتوچۆ و تیمە فریاگوزارییەکانەوە شۆفێرەکەی تیادا دەرهێنراوە ئێستا پێنج لە بریندارەکان لە نەخۆشخانە لەژیر چاودێری پیزیشکدان.
پێداچوونەوە: توانا نەقی