بەشێک لە چوارڕیانی سەرچنار دادەخرێت

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

لە ئەمڕۆ دووشەممەوە، بەشێک لە شەقامی چوارڕیانی سەرچنار تا کاتێکی نادیار دادەخرێت، هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە رێگاکە بەکارنەهێنن.

زەردەشت رەفیق، بەڕێوەبەری راگەیاندنی شارەوانیی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، شەقامی لاوەکی بەردەم پێشانگەکانی ئۆتۆمبێل، کە لە چوارڕیانی سەرچنارەوە دەستپێدەکات تا ناوچەی پیشەسازی قیرتاو دەکرێت و بەوهۆیەوە بەربەست کراوە.

وتیشی، “پێشبینی دەکەین سبەی یان دووسبەی لە پاش تەواوبوونی قیرتاوەکە، شەقامەکە بکرێتەوە”.

بۆ گەیشتن بە شەقامی 60 مەتری، شۆفێران دەتوانن رێڕەوی سەر پردەکە بەکاربهێنن وەک جێگرەوە.

هاتوچۆی سلێمانی داوا له ‌شۆفێران ده‌كات، “بۆ كارێكی زۆر پێویست نه‌بێت روو له‌و شه‌قامه‌کە نه‌كه‌ن، تا كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ كۆتایی دێت”.