نرخی نەوت روو لە دابەزینە

964+

فەهمی نەبی

نرخی نەوت دوای کردنەوەی بۆرسەی نەوتی جیهانی، ئەمڕۆ دووشەممە ژمارەیەکی نوێی تۆمار کرد، هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 84 دۆلار و سێ سەنتە.

تۆمارکردنی ئەو نرخە لە کاتێکدایە، دوێنێ یەکشەممە نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت، 84 دۆلار و 41 سەنت بووە.

نرخی نەوتی سووکی تێکساس ئەمڕۆ دووشەممە، 80 دۆلار و 25 سەنتە.

پێشبینییەکان ئەوەیە، سعودیە گرێبەستی کەمکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت تا مانگی ئەیلول درێژ بکاتەوە.

رۆژی چواری حوزەیران، ئەندامانی رێکخراوی ئۆپیک رێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان، سعودیە یەکێک لە گەورە وڵاتانی هەناردەکردنی نەوت رایگەیاندبوو ئەوان رۆژانە یەک ملیۆن بەرمیل کەمدەکەنەوە.

لە سەرەتای مانگی نیسانی ئەمساڵ، وەزارەتی نەوتی عێراق بڕیاری دا لە سەرەتای مانگی ئایار 211 هەزار بەرمیل نەوت کەم بکاتەوە ئەمەش لە پێناو سەقامگیریی نرخی نەوت لە بازاڕی جیهاندا.