هونەرمەندێکی میللی گیانی لەدەستدا

964+

شۆڕش هەرکی – هەولێر

کەمێک لەمەوبەر هەواڵی کوژرانی گۆرانیبێژی میللی شاری هەولێر محەمەد بامەندی بڵاوبوویەوە.

964 سۆراغی کرد، لەوەی ئایا کوژراوە یان گیانی لەدەستداوە، راگەیاندنی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر بە 964ی وت، ئەو هونەرمەندە میللییە نەکوژراوە و گیانی لەدەستداوە، بەڵام لە نێو شەڕدابووە، لەگەل دراوسێکانی لەگەڕەکی کارێزانی هەولێر964 .

محەمەد بامەندی گۆرانیبێژێکی میللی شاری هەولێرە و خاوەن هاوەدارێکی تایبەتی خۆیەتی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.