بەشێک لە شەقامی 30 مەتری هەولێر دادەخرێت

توانا نەقی

لە سبەینێوە بەشێک لە شەقامی 30 مەتری هەولێر تا کاتێکی نادیار دادەخرێت بە مەبەستی نۆژەنکردنەوە.

هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، لە سبەینێ 31.7.2023ـوە شەقامی بازنەیی 30 مەتری بەشێکی دادخرێت و رێگای بە دیل دەخاتەڕوو بۆ شۆفێران.

دەشڵێت، شەقامەکە لەو بەشەی کە دەکەوێتە نێوان گازینۆ عەنتەر تاوەکو چوارڕیانی کورد و عەرب سایدی ناوەوەی دادەخرێت بەڕووی شۆفێراندا.

لەماوەی داخستنەکەدا شۆفێران دەتوانن وەک بەدیل شەقامی 60 مەتری و شەقامە لاوەکییە هاوتەریبەکانی تر بەکاربهێنن.