هەڵبژاردەی سلێمانی یەکەم مەشقی ئەنجامدا
964+
یادگار محەمەد – سلێمانی
هەڵبژاردەی تۆپی پێی سلێمانی یەکەمین مەشق و راهێنانی ئەنجامدا.
بەمەبەستی بەشداریکردن لە پاڵەوانیەتی تۆپی پێی کۆماری، لەسەر یاریگای سیروانی نوێ هەڵبژاردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی 25 یاریزان، یەکەمین یەکەی مەشق و راهێنانی ئەنجامدا.
هەرێم بورهان راهێنەری هەڵبژاردەی سلێمانی بە 964ـی وت، دوای دەستنیشانکردنیان بۆ ئەو ئەرکە و بانگهێشت کردنی یاریزانان، ئەمرۆ یەکەم مەشقیان ئەنجامدا.
وتیشی، یاریزانانی هەڵبژاردەکە لە بەشێکی زۆری یانەکانی سنوری پارێزگاکە پێکهاتوون، هەرچەندە ماوەی ئامادەکارییان کەمە بەڵام چاوەڕێی ئەنجامی باشیان لێدەکەن.
دوای ئەنجامدانی تیروپشکی پاڵەوانیەتییەکە، هەڵبژاردەی تۆپی پێی سلێمانی لەسەر یاریگای خۆی رووبەڕووی کەرکوک دەبێتەوە و بڕیاریشە رکابەرییەکانی پاڵەوانیەتییەکە رۆژی 5.8.2023 دەستپێبکات.
پێداچوونەوە: توانا نەقی