دەنگی کوردیە و شێوەی یابانیە
ئەمە راستی چیرۆکەکەیە
964+
ژووری هەواڵ
بۆ یەکەمجار ”ژنە یابانیەکە” خۆی قسە دەکات
ئەسرین سەفەری ژنێکی رۆژهەڵاتی کوردستانە و چەند ساڵێکە لە دەرەوەی وڵات نیشتەجێیە، 20 ساڵێک دەبێت هۆرە دەچڕێت، بەڵام بەهۆی کەم دەرکەوتنیەوە زۆر ناو و ناوبانگی نییە.
دوو هەفتە لەمەوپێش 964 ڤیدیۆیەکی ئەسرینی بڵاوکردەوە کە دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبوو، هۆکاری ئەمەش شێوەی روخسارە جیاوازەکەی بوو کە زیاتر بە خەڵکی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ئاسیا دەچێت، زۆر کەس لە کۆمێنت نوسیبوویان ”سەیرە ژنێکی یابانی هۆرە بە کوردی دەڵێت”.
ئەسرین سەفەری بۆ یەکەمجار بە کوردییەکی پاراو لە رێی 964ـەوە باسی دەکات کە ئەو یابانی نییە و شانازی دەکات بەوەی کوردە.
ئەمە یەکەم چاوپێکەوتنی میدیایەکی باشووری کوردستانە لەگەڵ ئەسریندا.