پاسێك به‌ 23 سه‌رنشینه‌وه‌ وه‌رگه‌ڕا

+964

هەژین فەتاح

لە رووداوێکی هاتوچۆدا پاسێک لە ناو سەنتەری قەزای ئاکرێ لە  سمێلا و لە رێگەی مەیدانی ئاژەل وەرگەڕا و ژمارەیەک لە سەرنشێنەکانی بریندار بوون.

پاسەکە 23 کرێکاری کۆکردنەوەی بەرهەمی پەتاتەی هەڵگرتبوو.

عەقید کاروان زێوەر، لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی ئاکرێ بە 964ی وت، پاسێک لە گوندی شیف رەزای سەر بە قەزای ئاکرێ وەرگەڕا، کە 23 کرێکاری کێڵگەکانی پەتاتەی هەڵگرتبوو، ئێستاش بەدواداچون بۆ زانینی هۆکاری رووداوەکە دەکرێت.

نێچیرڤان فەخرەدین، وتەبێژی تەندروستیی ئاکرێ بە 964ی وت، لە کاتژمێر 12ی نیوەڕو 20 بریندار گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی ئاکرێ، کە لە ژن و پیاو و مندال پێکدێن، برینی 18 لەوانە سووکە و برینی 2 لەوانە هەندێک قورسە، ئێستا چارەسەری وەردەگرن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا