پاڵەوانیەتی لەشجوانی یاریزانانی سلێمانی بەڕێوەچوو

964+

یادگار محەمەد – سلێمانی

پاڵەوانیەتی لەشجوانی یاریزانانی هۆڵەکانی شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.

بەمەبەستی دەستنیشانکردنی پاڵەوانانی یاری لەشجوانی بۆ پاڵەوانیەتییەکانی عێراق و لە رۆژانی 27 و 28ـی ئەم مانگە، بەسەرپەرشتی فیدراسیۆنی لەشجوانی عێراق و لە هۆڵی تەوار، پاڵەوانیەتی لەشجوانی یاریزانانی ناو شاری سلێمانی ئەنجامدرا.

سورکێو محەمەد، جێگری سەرۆکی فیدراسیۆنی عێراق بە 964ـی وت، ساڵانە وەک پرۆگرامی فیدراسیۆنەکەیان ئەم پاڵەوانیەتییانە رێکدەخەن بۆ دەستنیشانکردنی یاریزانانی ئاست بەرز.

وتیشی، لەم ساڵدا ئەمە دووەم پاڵەوانیەتییە رێکی دەخەن و لە بەرنامەشدایە مانگی 10 سێیەم پاڵەوانیەتی ئەنجام بدەن.

لەم پاڵەوانیەتییەدا کە بۆ جۆرەکانی فیزیک و کلاسیک فیزیک و ماستەرز بوو، 98 یاریزان لەسەر هەردوو ئاستی پێشکەتووان و لاوان بەشداریانکرد، دوای بەڕێوەچوونی رکابەرییەکان 20 یاریزان لە کێش و ئاستی باڵادا توانیان پلەی یەکەم بەدەست بهێنن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی