وێنەی مزگەوتی فەجر لە سلێمانی.وێنە:964
تەواوی وتاری هەینی مزگەوتێکی سلێمانی دوو خولەک بووە
دیلان محەمەد جەزا
نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەکاتی وتاری هەینیدا لە مزگەوتی فەجر لە سلێمانی بەهۆی نەبوونی کارەباوە، وتارەکە تەنیا دوو خولەک و نیو بووە.
مامۆستا دلێر حەمە کاکەبرا، وتاربێژی مزگەوتی فەجر بە 964ـی وت، بۆ ئەوەی خەڵک گەرمای نەبێت وتاری ئەم هەینیەیان بە دوو خولەک و نیو کۆتایی پێهێناوە، لەگەڵ دوعاکاندا بە پێنج خولەک تەواو کراوە.
هۆکاری نەبونی کارەبا دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ئەو مزگەوتە کارەبای بەردەوامی هەیە، لە یەکێک لە پڕۆژەکانەوە کارەبایان وەرگرتووە، ئەمڕۆکارەبا بڕاوە.
بەلەبەر چاوگرتنی ئەو کەشە گەرمەی هەیە، هۆکاری کورتی وتاری هەینی بۆ دۆخی گەرمای ناو هۆڵی مزگەوتەکە دەگەڕێتەوە.
لە وتارەکەدا مامۆستا ئایینیەکە جگە لە دوعاکان تەنیا لە بەشی کوردی وتارەکە دەڵێت، “ئەوەی هۆکاری ئەم دۆخەیە و خودا ستەمکاران لەناوببات”.
پێداچوونەوە: توانا نەقی