كچانی سلێمانی بوونە یەکەمی عێراق
+964
یادگار محه‌مه‌د – سلێمانی
یانەی سلێمانی دوای بردنەوەی لە دەربەندیخان، نازناوی بالەی لاوانی کچانی عێراقی بەدەستهێنا.
ئه‌مڕۆ ئێواره یاریی كۆتایی خولی باله‌ی لاوانی كچانی عێراق لە هۆڵی شێرکۆ فارس لە سلێمانی كرا و له ئه‌نجامدا یانه‌ی سلێمانی توانی یارییه‌كه له یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان بباته‌وه و نازناوی خوله‌كه به‌ده‌ست بهێنێت.
ئه‌نجامی یاریی كۆتایی 3-1 گێم بوو بۆ لاوانی سلێمانی.
هه‌روه‌ها له خوله‌كه‌دا یانه‌ی ئافره‌تانی هه‌ولێر پله‌ی سێیه‌میان به‌ركه‌وت.
ئالان سەڵاح راهێنەری یانەی سلێمانی بۆ 964 وتی، ماندووبونمان به فیڕۆ نه‌چوو، شانازی بە خۆم و کچە یاریزانەکانمەوە دەکەم کە توانیمان شکۆی شارەکەمان بە بەرزی بهێڵینەوە”.
“هەستێکی زۆر خۆشمان هەیە توانیمان ئەم نازناوە گرنگە بەدەست بهێنین، وەک چۆن توانیمان نازناوی عێراق بۆ ئاستی تازەپێگەیشتووان و لاوان بەدەست بهێنین، ئەوە قسەکانی پروشە ئاوات کچە یاریزانی یانەی سلێمانی بوو بۆ تۆرِی 964.
خوله‌كه ماوەی شەش رۆژی خایاند و 11 یانە به‌شدارییان تێدا كرد.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا