لۆگۆی هەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی بەغدا
ناوەڕۆکی رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا بڵاوکرایەوە
964+
فەهمی نەبی
ئاژانسی هەواڵی عێراقی لەسەر زاری سەرچاوەیەکی حکومی ناوەڕۆکی ئەو خاڵانەی بڵاوکردووەتەوە کە هەرێم و بەغدا لەسەری رێککەوتوون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناوەرۆکی سەرجەم ئەو خاڵانەی بڵاوکردووەتەوە، رێککەوتنەکە پێنج خاڵە.
هەرێم و بەغدا لەسەر ئەم خاڵانە رێککەوتوون:
– هەرێمی کوردستان بەپێی مادەی 12، بڕگەی دووەم ج، پابەند دەبێت بە رادەستکردنی نەوت بە وەزارەتی نەوتی عێراقی.
– هەرێم پابەند دەبێت بە رادەستکردنی %100 داهاتی نا نەوتی بە وەزارەتی دارایی، دەبێت بیخاتە سەر هەژمارێکی بانکی ناوەندی.
– حکومەتی عێراق پابەند دەبێت بە پێدانی %50ی داهاتی خاڵە سنووریەکان بە هەرێم.
– هەردوولا رێککەوتوون، لیژنەیەکی هاوبەش دروست بکەن بۆ بەدواداچوونی داهاتی نانەوتی.
– وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق پارەی پێویست بۆ هەرێم دابین دەکات بەگوێرەی مادەی 12ی بڕگەی هـ، بەمەرجێک هەرێم پابەند بێت بە جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاسای بودجە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دوای کۆبوونەوەی شاندەکەیان لەگەڵ بەغدا لە فەیسبووکی خۆی رایگەیاندووە، لەگەڵ لایەنی بەرامبەر باسیان لە ناردنی شایسته داراییهكانی ههرێمی كوردستان کردووە.
ئەو کە سەرۆکی شاندەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ بەغدا، ئاماژەی بەوەکردووە، “كۆنووسێكی هاوبهش لهنێوان ههردوو شاندهكه واژۆ كرا و بڕیاروایه دهستبهجێ تەمویلی ههرێمی كوردستان بكرێت”.