حکومەت دەڵێت بەزووی موچە دێت
+964
ژووری هەواڵ
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، شاندی هەولێر و بەغدا لەسەر ناردنی موچە و بودجە رێکەوتن، وتەبێژی حکومەتی هەرێمیش دەڵێت، بەزووی موچە دابەشدەکرێت.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و سەرۆکی شاندەکەی هەرێم لە بەغداوە رایگەیاند، لەسەر جێبەجێکردنی بڕگەکانی تایبەت بە ھەرێمی کوردستان لە یاسای بودجەدا گەیشتوونەتە رێکەوتن و بڕیارە دەستبەجێ پارە بنێردرێت.
پڕۆژەیەکی گەشتیاری لەسەر بەنداوی باوەشاسوار دروستدهكرێت و دەستەی گەشتوگوزاریش دەڵێت، لەسەر داواکاری خۆپیشاندەرانی کفری بووە.
قەزای باتیفا لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ 25 ساڵە کێشەی کەمئاوی هەیە، بەڵام بە قسەی بەرپرسان تا دوو مانگی تر چارەسەر دەبێت.
وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاریداوە، ئەو قوتابیانەی لە پۆلی سێی ناوەندی لە سێ وانەدا کەوتوون، دەتوانن تاقیکردنەوەی خولی دووەم بکەن.