راوکردنیش قەدەغەکرا

200 هەزار پەنجەماسی هەڵدرایە ناو ئاوەکەی دەربەن

964+
هونەر فارس – دەربەندیخان

بڕی 200 هەزار پەنجەماسی خرایە ناو بەنداوی دەربەندیخانەوە، بۆ پاراستنیشیان دوو هەفتە راوکردن بە تۆڕی دنک ورد قەدەغەکرا.

ماسیەکان لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوەوە دابینکرابوون و ئەمڕۆ 27.7.2023، خرانە نێو بەنداوەکە.

“قەبارەی پەنجەماسیەکان گەورەیە و بۆ پاراستنیان لە لەناوچوون، راوچیانی ماسی بۆ ماوەی دوو هەفتە لە بەنداوەکەدا بۆیان نییە تۆڕی دنکورد بەکاربهێنن”، ئەمە بە بڕیاری قایمقامی قەزای دەربەندیخان.

سلێمان محەمەد قایمقامی قەزاکە بە 964ـی وت، “چوار ساڵە پەنجەماسی نەکراوەتە بەنداوەکە، ئەم پرۆسەیە بۆ زیادکردنی سامانی ماسی زۆر گرنگە”.

964 دەزانێت، تەنیا لەم هەفتەیەدا 417 هەزار پەنجە ماسی خراونەتە نێو رووباری سیروان لە هەڵەبجەی شەهید، بەنداوی دەربەندیخان و روباری کاولۆکان لە قەزای رواندز.