باخچەکانی سلێمانی: پەرژینەکەی پارکی ئازادی نۆژەن دەکەینەوە

964+

پێشەوا محەمەد

خراپی و شکاوی پەرژینەکەی چواردەوری پارکی ئازادئ بووەتە جێی نیگەرانی ئەوانەی سەردانی دەکەن، بەڕێوەبەرایەتی باخچەکانی سلێمانی دەڵێت نۆژەنی دەکەنەوە.

ئەو پەرژینە لە زۆر شوێنەوە شکاوە و ژەنگاوی بووە و سیمایەکی ناشیرینی بە پارکەکە بەخشیوە.

ئێستا پارکەکە بە چەند قۆناغێک سەوزایی و رێگاوبان و ئامێرەکانی یاریکردنی منداڵانەکانی لەژێر نۆژەنکردنەوەدایە و پەرژینەکەشی یەکێکە لەو بەشانەی پارکەکە کە نۆژەن دەکرێتەوە.

عەلی حامید، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی باخچەکانی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، داواکاری نۆژەنکردنەوەی پەرژینی پارکی ئازادی بە خۆشیان گەیشتووە و ئەنجامی دەدەن.

وتیشی، “لە هەر شوێنێک پەرژینەکە شکا بێت چاکی دەکەن و هەمووشی بۆیاخ دەکرێتەوە”.