ڤیدیۆ: کچێکی 19 ساڵان لە خنکان رزگار کرا

+964
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

کچێکی خەڵکی زاخۆ لە ئاوی خابوور لە لایەن بەرگریی شارستانی رزگار کرا.

کچەکە ناوی ( ش. خ. س ) تەمەنی 19 ساڵە و ئێستا تەندروستی جێگیرە.

جەمال هەسن، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی زاخۆ بە 964ی وت: رووداوەکە کاتژمێر 06:25 ئەم ئێوارەیە بووە و تیمی جێگیر لە پردی دەلال لە کاتی نقومبوونی کچەکە یەکسەر گەیشتنە کچەکە و لە خنکان رزگاریان کرد.

ئەمیر عەلی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستیی زاخۆ بە 964 وتی: دوای رزگارکردنی کچەکە یەکسەر هێناویانە بۆ نەخوشخانە، بۆ ئەوەی پشکنینی بۆ بکرێت، ئێستا تەندروستیی گونجاوە.

رۆژی 16ی ئه‌م مانگه‌ ته‌رمی گەنجێكی 24 ساڵان و خەڵکی روژئاوای کوردستان، له‌ رووباری خابوور دۆزرایه‌وه‌، كه‌ خنكا بوو.
هه‌روه‌ها رۆژی 15ی ئه‌م مانگه‌ چوار كه‌س له‌ رووباری خابوور خنكان.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

تەرمی مێرمنداڵی دووەم لە خابوور دۆزرایەوە

تەرمی مێرمنداڵی دووەم لە خابوور دۆزرایەوە