گواردیۆلا لە تیپی پێشووی بردەوە

+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

له‌ یارییه‌كی دۆستانه‌ و ئاماده‌كاریدا، ئه‌مڕۆ له‌ ژاپۆن، یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتیی ئینگلیزی به‌ ئه‌نجامی 2-1 گۆڵ له‌ یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی برده‌وه‌.

یارییه‌كه‌ له‌ تۆكیۆ كرا، گۆڵه‌كانی مانچێسته‌ر سیتی جه‌یمس میكاتی و ئیمریك لاپۆرت له‌ خوله‌كه‌كانی 21 و 86 تۆماریان كرد، تاكه‌ گۆڵی بایرن میونشن یاریزان ماتیس تێل له‌ خوله‌كی 82دا تۆماری كرد.

یارییەکە هاوکات سەرکەوتنی گواردیۆلای راهێنەری مانچێستەر سیتی بوو بەسەر یانەی پێشووی، کە بایرن میونشنە.

بایرن میونشن دوو یاریی دیكه‌ی دۆستانه‌ له‌گه‌ڵ كاواساكی فرۆنتالی ژاپۆنی و لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی ئه‌نجام ده‌دات، مانچێسته‌ر سیتیش یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌گه‌ڵ ئاتلێتیكۆ مه‌درید یاریی ده‌كات.