بانکی هەرێم - وێنە: socialmedia
لە 90 بانکی هەرێم 18یان بەدیجیتاڵی کراون
964+
پێشەوا محەمەد
لە 90 بانکی هەرێم 18یان بە دیجیتاڵی کراون و وەزارەتی دارایی دەڵێت، سەرجەم بانکەکان بەیەکەوە دەبەستنەوە.
لە ساڵی 2015ـەوە حکومەتی هەرێم سەرقاڵی ئەو پڕۆسەیەیە، بەڵام سیستمە کۆنەکە کێشەی هەبووە و ماوەی زیاتر لە ساڵێکە بە سیستمێکی نوێ کارەکە دەستیپێکردووەتەوە و تەواوی بانکەکان دەگرێتەوە.
وەزارەتی دارایی لە رێگەی پڕۆژەیەکەوە هانی فەرمانبەران دەدات هەژماری بانکی بکەنەوە بۆ ئەوەی سیستمەکە باشتر جێگیر ببێت.
سەرچاوەیەکی وەزارەتی دارایی بە 964ـی وت، “بەدیجیتاڵکردنی بانکەکان هەرێم دەباتە قۆناغێکی نوێوە لە سیستمی بانکدا”.
وتیشی، “پڕۆسەکە کاری ورد و کاتی دەوێت، بەڵام بە جێگیربوونی بازاڕ و جوڵەی پارە و متمانەی هاوڵاتیان بە بانکەکان دەچیتە قۆناغێکی گرنگەوە کە لە خزمەت ئابووریی هەرێمدا دەبێت”.