سلێمانی. وێنە: سۆشیال میدیا
سلێمانی ئامێزی بۆ پاڵەوانیەتی عەرەب دەکاتەوە
964+
یادگار محەمەد – سلێمانی
پاڵەوانیەتی تۆپی سەرمێزی هەڵبژاردەی وڵاتانی عەرەب لە شاری سلێمانی بەرێوەدەچێت.
لە رۆژانی 28. 7 بۆ 4. 8. 2023 و لەنێو هۆڵی کۆلێجی پەروەردەی زانکۆی سلێمانی، پاڵەوانیەتی وڵاتانی عەرەب بۆ یاری تۆپی سەرمێز دەستپێبکات و هەڵبژاردەی ئاستە تەمەنە جیاوازەکانی عێراقیش بە 12 یاریزانی کوردەوە رکابەری دەکات.
هێڤی تەها، ئەندامی فیدراسیۆنی تۆپی سەرمێزی عێراق بە 964ـی راگەیاند، پاڵەوانیەتییەکە لەسەر هەردوو ئاستی کوڕان و کچانە و بۆ کوڕان پێنج ئاستی جیاوازی تەمەن بەشداری دەکات و بۆ کچانیش دوو ئاست رکابەری دەکات.
وتیشی، بەهۆکاری ئەوەی بەردەوام شاری سلێمانی یاریزانی ئاست بەرزی یاری تۆپی سەرمێزی هەبووە و ژێرخانی وەرزشیشی زۆرباشە، پاڵەوانیەتییەکەی لێ ئەنجام دەدرێت.
پاڵەوانیەتی تۆپی سەرمێزی وڵاتانی عەرەب بە بەشداری 12 هەڵبژاردە بەرێوەدەچێت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی