دوو کەس بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە گیانیان لەدەستدا

شۆڕش هەرکی – هەولێر

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، دوای کاتژمێر سێ، لەسەر شەقامی هەولێر – مەخمور، لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆدا دووکەس گیانیان لەدەستدا.

964 چەندجارێک پەیوەندی کرد بە وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر، بەڵام وەڵامی نەبوو.

سەرچاوەیەک لەراگەیاندنی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر بە 964ـی وت، چوار کەس لەنێو ئۆتۆمبێلێک بوون، شۆفێر و کرێکارێک گیانیان لەدەستداوە و تەندروستی سەرنشینەکانی تریش ناجێگیرە.

964 دەزانێت، رووداوەکە بە شێوازێک بووە شۆفێرەکە گەنجە و سویچی ئۆتۆمبێڵی لە باوکی دەبات و لەگەڵ چەند کەسێکی دیکە ئۆتۆمبێڵ لێ دەخوڕن لەسەر شەقامی مەخموور، دواتر تووشی رووداوێکی سەختی هاتووچۆ دەبن و لە ئەنجامدا، شۆفێرەکە و کرێکارێک گیان لە دەستدەدەن کە خۆی پێیدا کێشاوە