وێنە: شارەوانی قەڵادزێ
یەك جۆر پڕۆژە لە دوو شاری جیاواز جێبەجێدەکرێن
964+
ژێوار خدر – راپەڕین
لە دەڤەری راپەڕین، لە هەردوو شارەوانی قەڵادزێ و چوارقوڕنە پڕۆژەی دانانی تۆڕی ئاوەڕۆی لوولەیی جێبەجێدەکرێت کە چەند گەڕەکێکی سنورەکە لێی سودمەند دەبن.
رێباز پیرۆت یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی شارەوانی راپەڕین بە 964ـی وت، پرۆژەکەی چوارقورنە، ئاوەرۆیە بۆ گەڕەکی رۆژهەڵات و لەسەر بودجەی داهاتی شارەوانی بە شێوەی راستەوخۆ لە لایەن لیژنەی شارەوانیەوە جێبەجێدەکرێت.
پڕۆژەی دووەمیش کە لە قەڵادزێ جێبەجێدەکرێت، بهههمان شێوه ئاوەڕۆی لوولەییه، بەشێکە لە پڕۆژەی شەقامی 60 مەتری و لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکانە.
پیرۆت وتیشی “بڕیارە هەردوو پڕۆژەکە تا کۆتایی مانگی تەمموز تەواو بکرێن”.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن