پلەکانی گەرما نزم بوونەوە

964+

توانا نەقی

کەشناسی هەرێم بڵاویکردووە بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە پەلاکانی گەرما (1 – 2) پلە لە چاو تۆماری دوێنێدا دادەبەزن و کەش فێنکتر دەبێت.

ئەوەش هاتووە، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیانە بە 45 پلە و حاجی ئۆمەرانیش 30 پلەی تۆمارکردووە بە کەمترین.

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ چوار شەممە 26.7.2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت بە گشتى.
خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند ( 10 – 25 ) کم /ک دەبێت.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا بۆ باشوور ی خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانى گەرما / نزم دەبێتەوە بە (1-2 ) بەراوورد بەتۆمارکراوەکانى دوێنێ.
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 8 – 9) کم دەبێت.

سبەی پێنج شەممە 27.7.2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت.
خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند ( 10 – 20) کم /ک دەبێت.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا بۆ باشووری خۆرئاوا دەبێت.
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێت.
پلەکانی گەرما/ بەرز دەبێتەوە بە (1-2) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 42 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 40پلەى سیلیزى
دهۆک : 41 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 44 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 42 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 30 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 43 پلەى سیلیزى
سۆران : 40 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 45 پلەى سیلیزى