تویتەر لە سرێدسی کەم بوو تیکتۆکیشی هاتە سەر

تیکتۆک کێبڕکێ لەگەڵ تویتەر دەکات

964+

عادل کانەبی

کۆمپانیای تیکتۆک لە هەوڵێکی بۆ کێبڕکێکردن لەگەڵ تویتەر، تایبەتمەندی نووسینی بۆ بەکارهێنەرانی دەخاتە بەردەست.

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەم تایبەتمەندییە نوێیە رێگە بە بەکارهێنەرانی تیکتۆک دەدات کە جگە لە پۆستی ڤیدیۆیی دەتوانن تێکست پۆست بکەن و هاوڕێی و کەسە دیاریکراوەکانیش لە ناو پۆستەکە تاگ بکەن.

هەروەها پێگەی هەواڵی تەکنەلۆژی The Verge بڵاویکردەوە، تایبەتمەندییە نوێیەکانی تیکتۆک کە هاوشێوەی تایبەتمەندی ئینستاگرام Stories ن، کە دەتوانی هەزار پیت بنووسیت.

تا ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی لە لایەن کۆمپانیای بایدانسی چینییەوە کە خاوەنی تیکتۆکە نەدراوە دەربارەی ئەوەی کە کەی ئەم تایبەتمەندییە چالاک دەکرێت، بەڵام پێشبینی دەکرێت لە ماوەیەکی نزیک بێت.

شایەنی باسە کە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای مێتا، مارک زوکەربێرگ، بەرنامەی “Threads”ی خستبووە بازاڕەوە، کە یەکێکی دیکەیە لە ئەپڵیکەیشنێکی دەقی و توانی بۆ ماوەیەکی مەترسی لەسەر تویتەر دروست بکات.

تیکتۆک کێبڕکێ لەگەڵ تویتەر دەکات

تیکتۆک کێبڕکێ لەگەڵ تویتەر دەکات

مەسک ناوی تویتەرەکەی گۆڕی بۆ “X” و لۆگۆی چۆلەکە شینەکەی لابرد، بە گوێرەی شارەزایان ئەم هەوڵەی مەسک بۆ دروستکردنی “ئەپێک بۆ هەموو شتێک”.