نرخی نەوت تادێت بەرزتر دەبێتەوە

964+

توانا نەقی

ئەمڕۆ نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 83 دۆلار و 14 سەنتە و بەبەراورد بە سێشەممە نرخەكەی 17 سەنت گۆڕاوە.

یەك بەرمیل نەوتی خاوی تەكسازیش لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 79 دۆلار و 35 سەنتە بە بەراورد بە دوێنێ 26 سەنت دابەزوە.

شیكەرەوانی ئابوریی ماڵپەڕی بلۆمبێرگ لەبارەی دابەزینی نرخی نەوتەو دەڵێن، ئەم گۆڕانكاریانە پەیوەستن بە خواست لەسەر نەوت، ئێستا خواست كەمی كردووە.

سعودیەش رایگەیاندووە بە خواستی خۆیان رۆژانە بۆ بەرهەمهێنانی نەوت، یەک ملیۆن بەرمیل کەمدەکەنەوە، پێشبینی دەکرێت وڵاتە بەرهەمهێنەکانی دیکەش ئاستی بەرهەمهێنانی خۆیان کەم بکەنەوە، ئەوەش کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەبێت.

بەرزترین رێژەی هەناردەکردنی نەوت بۆ ئەمریکا لە ماوەی چوار مانگی یەکەمی ساڵی 2023 لە مانگی شوباتی ئەمساڵ بوە، کە گەیشتوەتە 12 ملیۆن و 168 هەزار بەرمیل، لەکاتێکدا کەمترین رێژەی هەناردەکردنی نەوت لە مانگی نیسان
بووە، ئەو کاتەش رێژەی هەناردەکردنی نەوت بەرزبووەتەوە بۆ 10 ملیۆن و 942 ملیۆن بەرمیل.