بە ئۆتۆمبێلی خۆت ناتوانیت لە باشماخەوە گەشت بکەیت

964+

فەهمی نەبی

دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ، ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە بۆماوەی پێنج رۆژی دیکە گەشتکردن بە ئۆتۆمبێڵی خۆیان بۆ ئێران قەدەغەیە.

ئەمڕۆ سێشەممە، لە راگەیەنراوێکدا دەروازوەی نێودەوڵەتی باشماخ، ئەو ئاگادارییەی بڵاوکردوەتەوە، بەگوێرەی راگەیەنراوەکە لە 25.7.2023 تاوەکو 30.7.2023 گەشتکردن بە ئۆتۆمبێڵی کەسی وەستێنراوە.

دەروازەکە هۆکاری وەستانی گەشتەکان بە ئۆتۆمبێڵی کەسی گەڕاندوەتەوە بۆ هەبوونی کێشە لە کاروباری بیمە و کاروباری یاسایی لە دەروازەی حکومەتی ئێرانەوە.

هاوکات ئەوەش هاتووە، لە ئەگەر درێژکردنەوەی ئەو وادەیە شۆفێرانی لێ ئاگاداردەکەنەوە.

ئەمڕۆ بەهەمان هۆکار گەشتکردن بە ئۆتۆمبێڵی کەسی، لەدەروازەی حاجی ئۆمەران وەستا.