سکاڵاکەی یانەی دهۆک سەریگرت و سێ خاڵی وەرگرتەوە

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

سکاڵاکەی یانەی دهۆک کە لەیاری بەرامەبەر یانەی قاسم ئەنجامیدا سەریگرت و سێ خاڵی وەرگرتەوە.

دوای ئەوەی لە گەڕی 33ـێ خولی نایابی عیراق یانەی دهۆک بەرامبەر یانەی قاسم یاری کرد و یانەی دهۆک سکاڵای کرد لەسەر یارییەکە بەهۆی ئەوەی ئەمبۆڵانس درەنگ گەیشتبووە یاریگاکە.

ئیستا سکاڵاکەی سەری گرت و سێ خال بۆ یانەی دهۆک تۆمارکرا و چووە ریزبەندی نۆیەم لە خولی نایابی عێراق.

شڤان محمد، بەرپرسی راگەیاندنی یانەی دهۆک بە 964ـی وت، دوای ئەوەی ئیمە لە گەڕی 33ـی خولی نایابی عێراق یاریمان لەگەل یانەی قاسم کرد و ئەمبۆڵانس بۆ ماوەی 23 خولەک لە یاریەکە تاخیر بوو، موشرفی یاریەکە پێشتر ئاماژەی پێکردبوو کەوا تەنیاا 13 خولەک لە یاریەکە تاخیر بووە، بەڵام ئیمە سکاڵامان ئەنجامدا و چەندین جار ڤیدیۆی راستەقینەی کەناڵی عێراقیەمان داوە بە لیژنەی تایبەت، دوای ئەوەی لیکۆڵینەوەکان دیار بووە ئیمە لەسەر حەقین و ئەنجام بۆ ئیمە بووە.

وتیشی، لە کۆتاییدا موشرفی یارییەکە بۆ سێ یاری سزادرا و سڕکرا، سێ خاڵێان بۆ گەڕایەوە و چوونە ریزبەندی نۆیەم لە خولی نایابی عێراق و بەوەش بوونە خاوەنی 52 خاڵ.

پێداچوونەوە: توانا نەقی