گۆڕانکاری بەسەر دەستپێکی تۆپی دەستی عێراقدا هات
964+
یادگار محەمەد – سلێمانی
گۆڕانکاری کرا لە وادەی دەستپێکی وەرزی نوێ ی خولی تۆپی دەستی تازەپێگەیشتوانی یانەکانی عێراق.
لەسەر راسپاردەی فیدراسیۆنی تۆپی دەستی عێراق، سەرەتای مانگی ئەیلول دیاریکرابوو بۆ بەڕێوەچوونی وەرزی نوێ ی خولی تۆپی دەستی تازەپێگەیشتوانی یانەکانی عێراق، بەڵام فیدراسیۆن وادەکەی گۆڕی و رۆژی 15. 9. 2023ـی دەستنیشانکرد بۆ دەستپێکی پاڵەوانیەتییەکە.
ئاوات ئەحمەد، راهێنەری یانەی وەرزشی سلێمانی تایبەت بە 964ـی راگەیاند، هەرچەندە پێشتر وادەی دەستپێکی خولەکە دیاریکرابوو، بەڵام وادەکە گۆڕاوە ئەوەش کێشە نیە چونکە تیپەکەیان ئامادەیە.
وتیشی، یانەی سلێمانی بۆ وەرزی ئەمساڵی خولی تازەپێگەیشتوانی عێراق پشت بە یاریزانانی فێرگەکەی دەبەستێت و هەوڵ ئەدەن جێ پێگەی یانەی سلێمانی لە خولەکە جێگیر بکەن.
هەرچەندە بڕیاردراوە وەرزی نوێ خولی تۆپی دەستی تازەپێگەیشتوانی یانەکانی عێراق بەرێوەبچێت، بەڵام تا ئێستا ژمارەی یانە بەشداربووەکان دەستنیشان نەکراوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی