خانووە بێ تاپۆکانی دەربەندیخان تاپۆ دەکرێن

964+

توانا نەقی

ئەو خانەوانەی کە تاپۆیان نییە و بە زیادەڕۆیی لەسەر موڵکی شارەوانی دروستکراون لە دەربەندیزخان تاپۆ دەکرێن.

تاپۆ کردنەکە بە پێی یاسای ژمارە 7ـی ساڵی 2021 بح تەملیک و تاپۆکردن دەبێت.

سلێمان محەمەد، قایمقامی دەربەندیخان بە 964ـی راگەیاند، ئەو خانووانەی لە چوارچێوەی یاسای ژمارە 7ـی ساڵی 2021 بن سەرجەمیان تاپۆدەکرێنەوە.

وتیشی، لە دەربەندیخان جەگە لە زیادەڕەوییە تازەکان چوار گەڕەک کە مێژووەکەیان بە سەردەمی رژێمی پێشوو دەگەڕێتەوە تا ئێستا تاپیان نییە.

مەرجی تاپۆکردنەکە بە شێوازێکە، ئەو خانوانەی کە دەکەونە سنوری شارەوانییەوە و بەر پرۆژە ناکەون تاپۆدەکرێن بە بڕی لێسەندنی لە 5 -15% پارە ئەوانەشی بەر پرۆژە دەکەون قەرەبوو دەکرێنەوە.

قایمقامی دەربەندیخان دەڵێت، جگە لەوە کارئاسانییان بۆ گەڕەکە هەژار نشینەکان کردووە، کەسوکاری پلەیەکی شەهیدان و ئەنفالکراوانیش بە خۆڕایی بۆیان تاپۆ دەکرێت.

قەزای دەربەندیخان سەربە پارێزگای سلێمانییە و تا ئێستا زۆرێک لە گەڕەکە کۆنەکانی شارەکە تاپۆیان نییە و ئەمە جگە لەو ناوچانە لکە نوێن و بە تەجاوز دروستکراون.