شاری کۆیە - وێنە: socialmedia
کۆیە کێشەی ئاوی نییە کێشەی دابەشکردنی هەیە
964+
پێشەوا محەمەد
ئیدارەی قەزای کۆیە کێشەکانی ئاوی خستووەتە بەردەم وەزیری شارەوانی و ئەویش بەڵێنی چارەسەرکردنی بەشێکیان پێداون.
چەند رۆژێک بەرلەئێستا قائیمقامیەتی قەزاکە لەگەڵ وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاردا کۆبوونەتەوە و کێشەکانی خۆیانیان پێوتوون.
“کۆیە کێشەی کەمئاوی نییە بەڵام کێشەی دابەشکردنمان هەیە و ئەوەش پڕۆژەمان هەیە کە 500 ملیۆن دیناری تێدەچێت و وەزیر بەڵێنی جێبەجێکردنی دا”، ئەوە قسەی حاکم تارق حەیدەر، قایمقامی کۆیەیە بۆ 964.
وتیشی، “پڕۆژەی ئاوی بۆگرد – کۆیە کە یەک ملیار دیناری پێشتر بۆ تەرخانکراوە و کۆمپانیاکە کێشەی وەرنەگرتنی پارەی هەیە باس کرا و وەزیر بەڵێنی جێبەجێکردنی دا”.