منداڵێکی دوو ساڵان تێزابی پێداکرا
964+
شۆڕش هەرکی
شەوی رابردوو لە ناحیەی رزگاری پارێزگای هەولێر تێزاب دەکرێت بە منداڵێکداوە کەسوکارەکەشی دەڵێن گومان لەکەس ناکەن.
ئێستا منداڵەکە لە نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی هەولێرە و لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە.
پەیامنێری 964 لە بەردەم نەخۆشخانەکەوە لەگەڵ خاڵی ئەو منداڵە قسەدەکات و دەڵێت، دایک و باوکی لە ماڵ نەبوون و منداڵەکە لەبەردەرگا بووەئەو کارەی پێکراوە.
وتیشی، پزیشکەکان وتوویانە ویستویانە تێزابەکە بکەن بە دەمییەوە بەڵام رژاوە بە گیانیداو لە 37% سووتاوە.
کەسوکارەکەی دەڵێن، سکاڵایان تۆمارکردووە بەڵام گومانیان لەکەسیش نییە.