ئاگرەكەی گەڕەكی مامۆستایان كۆنترۆڵ كرا
سەعید محەمەد – هەولێر
ئەمڕۆ ئاگر لە باڵەخانەی مامۆستایان لە هەولێر كەوتەوە و بەبێ هیچ زیانێكی گیانی كۆنتڕۆڵكرا.
شێخ كافی، ئەفسەر لە ژووری عەمەلیاتی بەرگری شارستانی هەولێر بە 964+ی وت، “بەرەبەیانی ئەمڕۆ رووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە باڵەخانەیەكی شوقەكانی مامۆستایان كەوتەوە بە بێ هیچ زیانێكی گیانی كۆنتڕۆڵكرا”.
964+ دەزانێت، ئاگرەكە بەهۆی شۆرتی كارەباوە دروست بووە، هیچ زیانێكی گیانی نەبووە، تەنیا زیانێكی كەمی مادیی هەبووە.
شوقەكانی مامۆستایان دەكەوێتە سەر شەقامی ١٥٠ مەتری لە بەرامبەر كۆنسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر.