حەوت گەڕەکی زاخۆ دەحەسێنەوە
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
پرۆسەی قیرتاوکردنی کۆڵانەکانی حەوت گەڕەکی زاخۆ دەستیپێکرد و سەرجەمیان قیر دەکرێن.
زوربەی ئەو گەڕەکانە نوێن، لەبەر نرخی کەمی زەوی خەڵک بە زۆری روو لەو گەڕەکانە دەکەن و خانو دروستدەکەن، دەمێکە خەڵکی ئەم گەڕەکانە گلەیی کەمی خزمەتگوزارییان دەکرد لە رووی جادە و ئاو و ئاوەڕوکان.
مەردان بەرواری، دانیشتوی گەڕەکی دەشتمرە بە 964ـی وت، لە زستانان ناتوانن هاتوچۆ بکەن لەبەر نەبوونی رێگا چەندین جار بەڵێنیان پێدراوە هیوادارین ئەمجارە جێبەجێبکرێت بە تەواوەتی.
جەوزەت ساڵح بەرپرسی هۆبەی تەکنیکی لە شارەوانی زاخۆ بە 964ـی وت، پێشتر بە رێژەی 40% قیرتاوی گەڕەک و شەقامەکانیان کردبوو بە تەواوکردنی قیرتاوی ئەو گەڕەکانە رێژەکە بەرزدەبێتەوە بۆ 80%.
ئەو گەڕەکانەی جادەکانیان قیرتاو دەکرێن پێکدێن لە ( هیزل، پێشمەرگە، زاگرۆس، دەشتمر، مهاباد، گولان و تکەبەر ) لەگەڵ قیرتاوکردنی هێڵی کارەبا و ئاو و رادەکێشرێن و ئاوەڕۆی ئەو گەڕەکانەش دروستدەکرێن بە گوژمەی 21 ملیار و 850 ملیون دینار.
پێداچوونەوە: توانا نەقی