رێگاکەی حاجی ئۆمەران
13 ساڵە خەریکی 16 کیلۆمەترن
964+
ئاسۆ وەرتی
پرۆژەی دووسایدکردنی رێگەی نێوان چۆمان – حاجی ئۆمەران کاری تێدا دەکرێت و هێشتا تەواو نەکراوە.
هۆشیار عومەر، سەرپەرشتیاری پرۆژەکە قسە بۆ 964 دەکات و دەڵێت، تەواو بوونی پرۆژەکە ئەستەمە دیاری بکرێت چونکە تا ئێستا بودجەکەی دیار نییە چەندە و لە مانگی پێنجی ئەمساڵەوە دەستکراوەتەوە بە کارکردن لەو پرۆژە.
وتیشی، ئێستا کارەکان باشتر دەڕۆن کیلۆمەتر و نێوێک قیر کراوە و لە 46%ـی کارەکانی کراون.
رێگەی نێوان چۆمان – حاجی ئۆمەران 16 کیلۆمەترە و ماوەی 13 ساڵە بڕیاری بە دووسایدکردنی بۆ دەرچووە، بەڵام ناوبەناو کارکردن تیایدا وەستاوە و دەستیپێکردووەتەوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی