نه‌خۆشخانه‌كه‌یان فراوان ده‌كرێت
له‌مه‌ودوا خه‌ڵكی سێگردکان كه‌متر سه‌ردانى كۆیه دەكه‌ن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
نه‌خۆشخانه‌كه‌ى ناحیه‌ى سێگردكانى سه‌ر به كۆیه فراوان ده‌كرێت و چه‌ند به‌شێكی بۆ زیاد ده‌كرێت، یه‌كێ له‌و به‌شانه وه‌ك ته‌ندروستى كۆیه ده‌ڵێت، به‌شی فریاكه‌وتنه.
ناحیه‌ى سێگردكان و زیاتر لە 10 گوندى سنووره‌كه‌ى، ته‌نیا نه‌خۆشخانه‌یه‌كی هه‌یه كه به مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستى ناسراوه و زۆربه‌ى پێداویستییه ته‌ندروستى و پزیشكییه‌كانيشى نه‌بووه.
شێروان جه‌لال جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى كۆیه، به 964ـى وت، پرۆژەی نۆژەنکردنەوە و فراوانکردنی بینای مەڵبەندی تەندروستیی سێگردکان چووەتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە، کە پێکهاتووە لە نۆژەنکردنەوە و فراوانکردنی بیناکە و دروستکردنی به‌شی فریاکەوتن.
ئاماژه‌ى به‌و به‌شانه‌ش كرد كه یه‌كه‌مجاره له‌و نه‌خۆشخانه‌یه دروست ده‌كرێن، له‌وانه‌ش چەند ژوورێک و بەشێکی وەک تاقیگە و ژووری ستاف و پزیشک و پرسگە و تەوالێت و شوێنی ئەمبۆڵانسیش دروست دەکرێت.
روونیكرده‌وه، به دابینكردنى ئه‌و پێداویستیانه خه‌ڵكی ئه‌و سنووره كه‌متر سه‌ردانى كۆیه ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆشییه‌كانیان.
ده‌شڵێت “نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه لە ماوەیەکی دیاریکراودا تەواو ده‌کرێت، کە بەهۆیەوە تا رادەیەکی باش گرفتە تەندروستییەکانی سنوورەکە چارەسەر دەبن”.