زیاد بوونی ئاوی زێی گەورە-وێنە964+
گەنجێک لە زێی گەورە خنکا
شۆڕش هەرکی – هەولێر
رووداوەکانی خنکان بەهۆی مەلەکردن، لەهەرێمی کوردستان بەرەو هەڵکشانە و ئێوارەی ئەمڕۆش گەنجێک لەزێی گەورە لە کاتی مەلەکردندا خنکا.
بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، رۆژانە هاوڵاتیانی سنووری قەزای خەبات، سەردانی زێی گەورەدەکەن ، بۆخۆفێنکردنەوە، بەڵام زۆرجار ناگەڕێنەوە.
رائید ئامانج محەمەد، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی خەبات بە 964ی وت، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە دوای کاتژمێر ئاگادارکراینەوە، لە هەبوونی رووداوێکی خنکان.
وتیشی، “کاتژمێر 6:35 توانیمان تەرمی گەنجەکە بدۆزینەوە، گەنجەکە تەمەنی 20 ساڵە و دانیشتووی قەزای خەباتە و خوێندکارە، لەکاتی مەلەکردن لە رووباری زێی گەورە خنکاوە”.
تەنیا لەماوەی ئامساڵدا رووداوەکان بە خنکان لە ئاودا لە هەرێمی کوردستان گەیشتە 56 کەس کە گیانیان لەدەستداوە.
ثیداچوونەوە: توانا نەقی