کارگەیەکی چەو و لم لە ئیدارەی راپەڕین - وێنە: فەرمانگەی ژینگەی راپەڕین
لەبەر تەپوتۆزەکەیان کارگەکانی چەو و لمی راپەڕین ئاگادار دەکرێنەوە
964+
پێشەوا محەمەد
کارگەکانی چەو و لم لە ئیدارەی راپەڕین بەهۆی تەپوتۆزەکەیانەوە ئاگادار دەکرێنەوە و فەرمانگەی ژینگەی راپەڕینیش دەڵێت، “ئەوان پابەندی رێنماییەکان نابن”.
تەپوتۆزی ئەو کارگانە زیاتر بەسەر چوارقوڕنە و حاجیاوادا بڵاودەبێتەوە.
فەرمانگەی ژینگەی ئیدارەی راپەڕین هەڵمەتێکی راگەیاندووە بۆ جێبەجێکردنی رێنماییەکان بەسەریاندا و رێکخستنەوەیان و تۆمارکردنیان.
محەمەد کەریم، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی راپەڕین بە 964ـی راگەیاند، لە سەرەتادا ئەو شوێنانە بەپێی رێنماییەکان دروست نەکراون و ئێستا ئەوان هەوڵ دەدەن رێکیان بخەنەوە.
وتیشی، “دەبێت مۆڵەتیان هەبێت و هەندێکیان نیانە، دەبێت ئەو چاڵانەی دروستی دەکەن دواتر بەو مادانەی نایانەوێن نیوەی پڕبکەنەوە کە ئەوان نایکەن، هاوکات بەردەوام ئاو بەکاربهێنن بۆ ئەوەی تەپوتۆز دروست نەکەن”.