بۆئەوەی دوور بن لە کارەسات
کارەبای راپەڕین بۆ هاوڵاتیان: پێش ئەوەی ئاو بێتە ناو باخەکانتان کارەباکەی ببڕن
ژووری هەواڵ
بەنداوی دوکان نزیکە لەپڕبوونی تەواوەتی و بەڕێوەبەرایەتی کارەبای راپەڕینیش هاوڵاتییانی دەڤەرەکە ئاگادار دەکاتەوە کە پێش ئەوەی ئاو بچێتە ناو باخەکانیان، کارەباکەی ببڕن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای راپەڕین رایگەیاند، بەپێی راپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی بەنداوی دووکان و ئەوەی روونە لەبەرچاومان، رۆژ بە رۆژ ئاوی دەریاچەی دوکان لەزیادبوون دایە و لەسەرڕێژ بوون نزیک دەبێتەوە، بەو هۆیەشەوە هەندێک لەو باخ و زەویانەی دەکەونە رۆخی دەریاچەکە ژێر ئاو دەکەون یان بەشێکی باخەکان ئاویان دەچێتە ناو.
کارەبای راپەڕین داوا لەو خاوەن باخانە دەکات کە دڵنیان لەوەی ئاوی دەریاچە دەچێتە ناو باخەکانیان، کارەبای باخەکانیان بپچڕێنن تا دووربن لە کارەساتی دڵتەزێن.
هاوکات ئەمڕۆ کۆچەر جەمال، بەڕێوەبەرى بەنداوی دوکان بە 964ـی راگەیاند، بیڵماوسی بەنداوەکە 160 سانتیمەتری ماوە بۆ پڕبوون.