دۆناڕووما و هاوسەرەکەی. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
به زه‌بری چه‌ك دزی له دۆناڕووما و هاوسه‌ره‌كه‌ی كرا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
جیانلویجی دۆناروومای گۆڵپارێزی یانه‌ی پاریس سانجێرمان و هاوسەرەکەی لەناو ماڵەکەیاندا لە پاریس، هێرشیان کراوەتە سەر و به زه‌بری چه‌ك دزییان لێكراوه و ئازاریش دراون.
سەرچاوەکانی پۆلیس بە میدیاکانی فەڕەنسایان راگەیاندووە، دۆنارووما و هاوسەرەکەی لەلایەن چەند کەسێکەوە هێرشیان کراوەتە سەر و دزییان لێكراوه، لە کاتێکدا شوقەکەیان لە ناوەندی پایتەختی فه‌ڕه‌نسایه.
دۆنارۆما و هاوسەرەکەی، دوای رووداوه‌كه رایان كردووه بۆ هۆتێلێکی نزیکی ماڵه‌كه‌یان، لەوێ ستافەکە زەنگی ئاگادارکردنەوەیان لێداوە و هاوسه‌ركه‌شیان گه‌یاندووه‌ته نەخۆشخانە.
لای خۆیەوە رۆژنامەی لێکیپی فەڕەنسی بڵاویکردەوە، لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانی هەینیدا دۆنارووما و هاوسەرەکەی بە زه‌بری چه‌ك دزییان لێكراوه و دزەکان بایی نزیكه‌ی 500 هه‌زار یۆرۆ کەلوپەلی گرانبه‌های وه‌ك زێر و کاتژمێر و شتی دیكه‌یان بردووه.
ئاماژەی بەوەش کردووه، دۆنارووما و هاوسەرەکەی لە حاڵەتێکی شۆکدا بوون و ته‌نانه‌ت دۆنارووما به سووكی برینداریش كراوه، به‌ڵام هاوسه‌ره‌كه‌ی سه‌لامه‌ته.
ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه یاریزانانی پاریس به زه‌بری چه‌ك و له لایه‌ن چه‌ته‌كانه‌وه دزییان لێده‌كرێت، پێشتر و له ساڵانی رابردوو به هه‌مان شێوه دزی له ماڵی یاریزانانی وه‌ك دی ماریا، ماورۆ ئیكاردی، تیاگۆ سێلڤا، دانی ئالڤێش، ماركینیۆس، ریكۆ و چۆبۆ مۆتینگ كراوه.