لە سلێمانی خولی بالەی لاوانی عێراق دەستی پێکرد
964+
یادگار محەمەد – سلێمانی
پاڵەوانیەتی بالەی لاوانی کچانی یانەکانی عێراق بە بەشداری 11 یانە دەستی پێکرد.
بەسەرپەرشتی فیدراسیۆنی بالەی عێراق و لە هۆڵی شێرکۆ فارس لە سلێمانی، پاڵەوانیەتی لاوانی کچانی یانەکانی عێراق دەستی پێکرد.
ئازاد حەسەن، سەرۆکی فیدراسیۆنی عێراق بە 964ـی راگەیاند، بەخۆشحاڵییەوە لە کۆی 11 یانەی بەشداربوو، 10 یانەیان لە هەرێمی کوردستانن.
وتیشی، وابڕیاربوو پاڵەوانیەتییەکە لە شارۆچکەی دەربەندیخان بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆکاری ئەوەی لە ئێستادا وەرزی گەشت و سەیرانە، هەربۆیە بڕیاریاندا کە پاڵەوانیەتییەکە بگوازنەوە بۆ شاری سلێمانی.
پاڵەوانیەتییەکە ماوەی شەش رۆژ دەخایەنێت و 11 یانەکە دابەشی سەر دوو کۆمەڵە کراون، کۆمەڵەی یەکەم لە یانەکانی ئافرۆدێت، ئەکاد، سەرچنار، شۆریجە و دەربەندیخان پێک دێت و کۆمەڵەی دووەمیش یانەکانی قەرەقوش، سلێمانی، ئافرەتانی هەولێر، تەقتەق، سۆلاف و خاڵس لەخۆدەگرێت.
ئەنجامی یارییەکانی یەکەم رۆژی پاڵەوانیەتییەکەش بەم شێوەیە بوو.
قەرەقوش – خاڵس 3-0
سەرچنار – شۆریجە 3-1
سلێمانی – سۆلاف 3-0
دەربەندیخان – ئەکاد 3-0
ئافرەتانی هەولێر – تەقتەق. 3-1
پێداچوونەوە: توانا نەقی