کیلیان ئێمباپێ. فۆتۆ: AFP
یه‌ك ملیار یۆرۆ بۆ ئێمباپێ
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
زنجیره‌ی چیرۆكی ئێمباپێ له‌م هاوینه‌دا به ئاسانی كۆتایی نایه‌ت، له نوێترین زانیارییدا یانه‌ی پاریس سانجێرمان ده‌یه‌وێت به ملیارێك یۆرۆ ئێمباپێ به مانه‌وه‌یه‌كی درێژخایه‌ن رازیی بكات.
رۆژنامەی دیفێنسا سێنتڕاڵی ئیسپانی بڵاویكرده‌وه، به‌رپرسانی پاریس گرێبه‌ستێكیان بۆ ئێمباپێ ئاماده‌كردووه، كه به‌هاكه‌ی یه‌ك ملیار یۆرۆیه.
یانه‌كه ده‌یه‌وێت گرێبه‌ستێك بۆ 10 ساڵ له‌گه‌ڵ ئێمباپێ واژۆ بكات و یه‌ك ملیاری یۆرۆی پێبدات.
ئێمباپێ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به‌شداریی مه‌شقه‌كانی تیپه‌كه‌ی كرد.
به‌رنامه‌ی ئێلچیرینگیتۆی ته‌له‌ڤزیۆنی له ئیسپانیا، لای خۆی بڵاویكرده‌وه، په‌یوه‌ندی نێوان ئێمباپێ و سه‌رۆكی یانه‌ی پاریس باش نییه و خلێفی نایه‌وێت رووبه‌ڕوو قسه له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كه بكات.
ئێمباپێ، كه پێناچێت له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی گه‌شتی ژاپۆن بكات، مۆڵه‌تی دوو هه‌فته‌ی له‌به‌رده‌مه، یان گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه، یان بڕوات.