هەواڵ
دووه‌م هه‌نگەوانی رووداوه‌كه‌ی ده‌ڤه‌ری برادۆست گیانی له ده‌ست دا
+964
ئاسۆ وەرتی -سیدەکان
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ژن و پیاوێك له کوێستانی خێرێنی دەڤەری برادۆست، دووچاری رووداوی هاتوچۆ بوون و ژنه‌كه سه‌ره‌تا گیانی له ده‌ست دا و پیاوه‌كه بریندار بوو، دواجار ئه‌م ئێواره‌یه پیاوه‌كه‌ش گیانی له ده‌ست دا.
ژن و پیاوه‌كه هەنگەوانن و پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ تووشی رووداوی هاتووچۆ بوون، سه‌ره‌تا ژنەکە گیانی لەدەست دا و پیاوەکەشی بە سەختی برینداربوو، به‌ڵام ئه‌م ئێواره‌یه پیاوه‌كه‌ش گیانی له ده‌ست دا.
ئه‌وان خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری بارزانن و ته‌مه‌نیان سه‌رووی 60 ساڵانه، بۆ كاری هه‌نگه‌وانی روویان كردبووه ناوچه‌ی برادۆست.
کاروان فەیسل بەڕێوەبەری بنکەی تەندروستیی سیدەکان بە 964ـی وت، “دوو کاتژمێر پێش ئێستا دوو هاوڵاتی گەیەندرانە بنکەکەمان، ژنەکە گیانی لەدەست دابوو، هاوسەرەکەشی تەندروستی ناجێگیر بوو، چارەسەری سەرەتاییمان بۆ کرد و رەوانەی فریاکەوتنی سۆرانمان کرد”.
به پێی زانیارییه‌كانی 964، پیاوه‌كه له فریاكه‌وتنی سۆران گیانی له ده‌ست دا.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا