لێرەوە نۆرە بگرە بۆ پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی


ژووری هەواڵ

لە ئەمڕۆ پێنجشەممەوە سیستمی نۆرەدانان و ناو تۆمارکردن بۆ پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی لە هەولێر و سلێمانی بە فەرمی کەوتەکار.

هاوڵاتیان دەتوانن لە رێگەی ئەم لینکەوە نۆرە بگرن.

لینکەکە هاوڵاتیان دەباتە ناو ماڵپەڕی وەزارەتی ناوخۆی عێراق و لەوێ کاتی مامەڵەکەیان بۆ دیاری دەکات.

کەمتر لە هەفتەیەکە پاسپۆرتی هەولێر و سلێمانی دەستیانکردووە بە پێدانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی.

تێچووی دەرھێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرتی نوێی عێراقی 91 ھەزار دینارە.