رانیە. وێنە:964
چیت دەوێت بیفرۆشە
له رانيه پەنجا هەزار بدەو عەرەبانەكەت لهو شوێنه دانێ
964+
مەجید بتوێنی _ رانیە
بۆ رێكخستنەوەی ناوبازاڕی رانییە، شارەوانی 250 عەرەبانە و دەستگێڕی لابردووە و لە شوێنێكی تر جێگەی بۆداناون، خاوەن عەرەبانەكان 11رۆژە لە بەردەگای قایمقامیەتن و داوا دەكەن بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان.
خاوەن عەرەبانەكان قسەیان بۆ 964 كردووە، یەكێكیان دەڵێت، بەخوا خراوینەتە شوێنێكەوە هەر كەس نایە بەلامانا و بازاڕمان سفرە.
ڕزگار جەبار نوێنەری دەستگێڕەکانی ناوبازاڕ بە 964ـى وت “11 رۆژە كەس ئاوڕمان لێناداتەوە و هەموو رۆژێك دێینە بەردەم قایمقامیەت بەڵام هیچمان بۆ ناكرێت”.
حسین محمود قایمقامیەتی قەزای ڕانیە بە 964ـى ڕاگەیاند، دوو گەراجمان دیاریكردووە كە دەكەونە ناوەڕاستی بازاڕەوە و رێك لە پاڵ دەستی خەڵكدان، بەڵام هەر كەس عەرەبانەكەی لەوێ دادەنێت دەبێت مانگانە 50 هەزار دینار بدات بە حكومەت، هەر ئەوەش نییە، بەڵكو ئێمە دەزانین ئەو خاوەن عەرەبانە و دەستگێڕانە بەشێكیان موچەخۆرن بەشێكیشیان ئەندامی هێزە ئەمنیەكانن.
گەراجەكان دەكەونە ناو سەنتەری بازاڕی رانییە، هاوڵاتی دەستی دەگات بە عەرەبانەكان و لە چەند شوێنێكیشەوە بە ئاسانی دەتوانیت بگەیت بە عەرەبانەكان.
پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد