ئاودانی باخچە و بلوارەکانی سلێمانی رێکدەخرێتەوە

964+

پێشەوا محەمەد

بەڕێوەبەرایەتی باخچەکانی سلێمانی ئاودانی باخچە و بلوارەکانی ناو شاری سلێمانی رێکخستووەتەوە و ئێستا رۆژانە سەرجەمیان ئاو دەدرێن.

جگە لە بلواری شەقامی شەست مەتری و سلێمانی – تاسڵوجە کە بیری خۆیان هەیە، سەرجەم باخ و بلوارەکانی تر لە رێگەی تەنکەرەوە رۆژانە ئاو دەدرێن.

سلێمانی 470 باخچە و 88 بلواری هەیە.

عەلی حامید، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی باخچەکانی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، هیچ باخ و بلوارێکی سلێمانی کێشەی بێئاوی نییە و رۆژانە سەرجەمیان ئاویان پێدەگات.