بنیامین مێندی. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
لۆریان ژیانی بۆ “مێندی” گه‌ڕانده‌وه
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بنیامین مێندی، كه له تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر زیاتر له 10 كچ و ژن بێ‌تاوان ده‌رچوو، جارێكی دیكه ده‌گه‌ڕێته‌وه یاریگه‌كانی تۆپی پێ و ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه یانه‌ی لۆریانی فه‌ڕه‌نسی رایگه‌یاند، گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ مێندیی فه‌ره‌نسی كردووه.
مێندی له 2021ـه‌وه به‌هۆی كێشه‌كانی له دادگا و ده‌ستگیركردنی، له یاریكردن دابڕاوه و سڕكرابوو، له حوزه‌یرانی رابردووش گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر سیتی كۆتایی هات.
مێندی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی لۆریان بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رزه و درێسی ژماره 5 ده‌پۆشێت.