دۆلاری ئەمریکی و دیناری عێراقی - وێنە: 964
بەهای دۆلار بە بەرزی دەمێنێتەوە
964+
پێشەوا محەمەد
بەهای دۆلار نایەتە خوار 145 هەزار دینارەوە، هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێندرێتەوە، کە حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی دەیانەوێت بەو جۆرە بمێنێتەوە.
لەگەڵ ئەوەشدا پلانیان هەیە نەهێڵن نرخی 100 دۆلار بگاتە سەر و 150 هەزار دینار.
جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، حکومەتی عێراقی دەزانێت هاوڵاتیان لەو نرخەدا کێشەیان نییە و ئەوەش لە بەرژەوەندی حکومەتەکەیەتی.
وتیشی، “نرخ و بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بانکی ناوەندی و حکومەتی عێراقی مامەڵەی پێوەدەکەن و لێدوانی سیاسی و کەسایەتییەکان کارگەری لەسەر دانانێن”.
نرخی 100 دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم لەنێوان 146 هەزار بۆ 148 هەزار دینار بەرزونزم دەکات.